بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە هەزار و 600 کەس کە ناویان بۆ حەج تۆمارکردووە کەموکوڕی لە فۆرمەکانیان هەیە و تا ئێستا وەڵامی نامەکانیان نەداوەتەوە، دەشڵێت، ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا فۆرمەکانیان چاک نەکەن، ناویان ناچێتە تیروپشکەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ئەمساڵ خۆیان ناونووس کردووە بۆ پرۆسەی حەج کەوا زیاتر لە هەزار و 600 کەس نامەیان بۆ نێردراوە بەنامە ئاگادار کراوەتەوە، تاوەکوو کەم و کوڕی و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن بەڵام تاوەکوو ئێستا نامەکانیان نەکردووتەوە و گۆرانکارییان نەکردووە.
وتیشی، ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان دەکەنەوە کە لەرێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژمارەیان له كورد پاس KRDPass سه‌یری فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه تاوه‌كوو بزانن ئایا نامه‌یان بۆ چووه یاخود نا.
له كۆتایی لێدوانەکەیدا کاروان ستونی ئەوەشی خستەڕوو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر كه‌سێك كه نامه‌ی بۆ گەڕابێتەوە و گۆرانكاری نه‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ناچێته تیروپشكه‌وه بۆیه گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمیان پێكه‌ش كردووه و نامەی ئاگادار کردنەوەیان بۆ چووە ،پێداچوونه به ناوه‌كانیان بكه‌ن له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه تاوه‌كوو دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان كه‌م و كوڕی هه‌یه یاخود نا.
PM:07:34:24/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه