هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین بە دوو قۆناغ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز –

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین بە دوو قۆناغی جیاواز ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.


بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەکەدا ڕوودەدات و شەپۆلێکی بارانبارین لە ڕێگەی دوو قۆناغی جیاوازەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە هاوکات دەبێت لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما.

قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە لە ڕۆژی دووشەممە 28ـی ئەیلولی 2026ـەوە دەستپێدەکات، بەهۆی کاریگەریی هاتنی شێی خولگەیییەوە، ئەگەری ڕوودانی نمەباران، تاوەباران و هەورەبرووسکە لە پارێزگای دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران، باکووری ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر هەیە، هەروەها ئەگەری فراوانبوونی شەپۆلەکەش بۆ ناوچەکانی دیکە لە ئارادایە.

قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە لە نێوان 30ـی ئەیلول بۆ 6ـی تشرینی یەکەمی 2026 دەبێت، لەم قۆناغەدا بەهۆی یەکگرتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست لەگەڵ بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری، شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.


PM:05:42:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو