لە خورماتوو؛ مێردمنداڵێک بە هەڵە برا دوو ساڵ و نیوەکەی بە ئۆتۆمبێل شێلا و گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

لە خورماتوو، مێردمنداڵێک لە کاتی دەرکردنی ئۆتۆمبێلی باوکی لە حەوشەی ماڵیاندا، بە هەڵە برا دوو ساڵ و نیوەکەی شێلا و پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


لە ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە کاتی دەرکردنی ئۆتۆمبێلی باوکی لە حەوشەی ماڵەکەیاندا، بە هەڵە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر برا تەمەن دوو ساڵ و نیوەکەیدا کەوت کە لەو کاتەدا خەریکی یاریکردن بووە.

ئیبراهیم خالید، کارمەندی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو ڕایگەیاند، منداڵەکە بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستاشدا تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاریی پزیشکی، ڕەوانەی پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکووک کراوە.



PM:05:22:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو