حکومەتى هەرێم ٣٦٦ ملیار دینار قەرزى کارەبای لە هاووڵاتییان وەرگرتووەتەوە
وێستگەنیوز-
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم
دەڵێت، كۆی قەرزی وەرگیراوەی كارەبا لە هاووڵاتییان ٣٦٦ ملیار دینار بووە، تا ئێستا
٨٠٠ هەزار هاوبەشیش قەرزی کۆنی کارەبایان نەداوەتەوە کە بڕەکەی دەگاتە ١.٣ ترلیۆن
دینار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی ئەیلوولی 2026، عەزیز ئەحمەد، جێگری
بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەبارەت بە داهاتی وەرگرتنەوەی قەرزی كۆنی
كارەبا لە هاووڵاتییانئاشکرای کرد، كۆی قەرزی وەرگیراوەی كارەبا لە هاووڵاتییان
٣٦٦ ملیار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەى وەرگرتنەوەى قەرزەکان
لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیە بووە.
- هەولێر: ١١٠ ملیار دینار
- سلێمانی
و هەڵەبجە: ١٧٠ ملیار دینار
- دهۆك: ٨٦ ملیار دینار
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ٨٠٠ هەزار هاوبەش قەرزی کۆنی کارەبایان نەداوەتەوە کە بڕەکەی
دەگاتە ١.٣ ترلیۆن دینار.
PM:03:18:24/09/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت