بە سێ درۆن هێرشکرایە سەرگوندێکی سنووری سۆران


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، لە گەڕەکی دێلیزیان و نزیک زانکۆی سۆران دەنگی سێ تەقینەوە بیستران و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو ماڵ سووتان و کەسێکیش بریندار بوو.


سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە رایگەیاند، نزیک کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر دوو ماڵ لە دێلیزیان، لە هێرشەکاندا کەسێک بە سوکی بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی هێرشی یەکەم ئاگر لە دوو ماڵەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە و لەو کاتەدا هێرشی دووەم ئەنجامدراوە و مەترسی بۆ سەر کارمەندانی بەرگری شارستانی دروستبووە، بەڵام هیچ کارمەندێک بریندار نەبووە.


PM:01:06:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو