هەولێر و بەغدا گفتوگۆکانیان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 دەستپێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026، لە شاری بەغدا شاندێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027.
تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکان تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027، تاوەکو پشکی دارایی هەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکانی بە روونی لەناو رەشنووسەکەدا جێگیر بکرێن، پێش ئەوەی دەقەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت و بۆ پەسەندکردنی کۆتایی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
شاندە تەکنیکییەکەی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە بەڕێوەبەری ژمێرکاری، بەڕێوەبەری بەشی بودجە، راوێژکاری وەزارەتی دارایی و کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی بواری دارایی، لە میانی دیدارەکانیاندا پێشنیاز و سەرنجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ماف و شایستە داراییەکان دەخەنە روو.
AM:11:38:24/09/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت