لە هەولێر ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا و تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا
وێستگەنیوز -
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پیاوێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشتووە و لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:30ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی پیرەش لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوتووە ژنێک بە ناوی سوسن ابراهیم محمد لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی (إ، إ، م) بە چەقۆ کوژراوە.
ڕاشیگەیاند، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان و بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.
PM:04:07:23/09/2026
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت