کاتی ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ ساڵانی 2027 و 2028 ئاشکرا کرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ئەگەری تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە سەرجەم فۆڕمەکاندا، هەفتەی داهاتوو تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ هەردوو ساڵی 2027 و 2028 بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئێستادا ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشکی ناوی هاووڵاتییان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، هەروەها بڕیارە ئەم تیروپشکە هاووڵاتییانی خوازیار بۆ هەردوو وەرزی حەجی ساڵانی 2027 و 2028 بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان 117 هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ بەجێهێنانی ئەو فەریزەیە تۆمار کردووە.
دەسەڵاتدارانی حەج و عومرەی هەرێم روونیشیان کردەوە کە تەواوی پرۆسەی ناونووسینی خوازیارانی حەج بە شێوازێکی پێشکەوتووی دیجیتاڵی و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی تایبەتی (KRDPASS)ـەوە جێبەجێ کراوە.
AM:09:47:23/09/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت