کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
وێستگەنیوز –
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، هەواڵی خنکانی کۆمەڵێک کۆچبەری کوردی خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاستدا تا ئێستا هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و تەنیا پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان پچڕاوە.
ئەبوبەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پەیوەندییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری پەنابەران لە ئەوروپا بەدواداچوونی وردیان ئەنجامداوە، تا ئێستاش هیچ ئاماژە و بەڵگەیەک نییە کە هەواڵی خنکانی ئەو کۆچبەرە کوردانە پشتڕاست بکاتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ئاماژەی بە ڕاستیی بابەتی ئەو کۆچبەرانە کرد و وتی: تا ئێستا ڕاستیی بابەتەکە ئەوەیە کە 21 کۆچبەری کورد کە هەندێکیان لە مانگی ئاداری ئەمساڵ و هەندێکی تریشیان لە مانگی ئابەوە، پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان پچڕاوە.
PM:06:52:22/09/2026
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت