لە سەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی و بەغدا، کێشەی ژینگەیی ناوچەی تانجەڕۆ تاووتوێ دەکرێت


وێستگەنیوز-

بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە ژینگەیییەکانی ناوچەی تانجەڕۆ و شوێنەکانی دیکەی پارێزگاکە، وەفدێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی سلێمانی کرد و ڕاسپاردەکانی سەرۆک وەزیران و وەزیری ژینگەی فیدراڵیان بە مەیدانی تاووتوێ کرد.


شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەیییەکانی سلێمانی لە ناوچەی تانجەڕۆ و شوێنەکانی دیکە، ئەمڕۆ بە یاوەری بەشێک لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێشوازییان لە وەفدێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق کردووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە سەردانی ئەو وەفدە تەواوکاریی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ژینگەی عێراق بووە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی مەیدانییان بۆ ئەو ناوچانە ئەنجامداوە کە گرفت و ئاڵۆزیی ژینگەیییان تێدایە.


PM:04:49:20/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت