وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
وێستگەنیوز –
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست و سەرجەم ئەو فەرمانبەرە هەمیشەیی و گرێبەستانە دەکرێت کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندڕۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت،
ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆسەکە تا ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
هاوکات، وەزارەتی دارایی ڕوونیشی کردووەتەوە لە هەمان ماوەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای ڕێککەوتی 1ـی تەمووزی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
PM:10:05:19/09/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت