فراکسیۆنی بابلیۆن: رەیان کلدانی برازای نییە تاکو لە شەڕی لالەزار کوژرابێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی بابلیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە تێوەگلانی کەسێک بە ناوی "برازای رەیان کلدانی" لە پرسی سیخوڕی و وەرگرتنی بەرتیلدا دەکەن، هاوکات جەختیشی کردەوە کە کلدانی هەر لە بنەڕەتدا برازای نییە تاکو لە شەڕی لالەزاردا کوژرابێت و بابەتەکە هەڵبەستراوە.
دانا ئامانج نەجیب، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی بابلیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی ئەو زانیارییانەدا رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی بڵاوکراونەتەوە سیناریۆیەکی دروستکراون، هەروەها پەیامێکی ئاراستەی بڵاوکەرەوەی بابەتەکە کرد و داوای لێکردن کە پێش نووسینەوەی هەر چیرۆکێک، سەرەتا دڵنیاببنەوە لەوەی کارەکتەرەکانیان لە راستیدا بوونیان هەیە نەک هەر لە بنەڕەتەوە نەبن.
سەبارەت بە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیۆن ئاماژەی بەوە کرد، کە ناوبراو لە قۆناغی رابردوودا خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر جموجۆڵی هەندێک لە لایەنەکان لە هەولێر و گواستنەوەی بۆ بەغدا، بە شێوەیەکی دڵسۆزانەش لەگەڵ بەغدا مامەڵەی کردووە.
هەر لە روونکردنەوەکەیدا، دانا ئامانج نەجیب جەختی لەوە کردەوە کە رەیان کلدانی بەردەوامە لەسەر پشتیوانیکردنی هاوپەیمان و دۆستەکانی، هەروەها رێبازی بابلیۆن بریتییە لە دڵسۆزی و خۆڕاگری بۆ هاوپەیمانەکانیان و هەرگیز لە هیچ مامەڵە و مەزادێکدا نایانفرۆشن.
PM:12:32:19/09/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت