تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
هێڵی ئاسمانیی "تورکش ئێرلاین" بە فەرمی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و خشتەی وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیشی رادەستی فڕۆکەخانەکە کردووە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی "تورکش ئێرلاین"ەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، بڕیارە لە رێکەوتی 2026/10/25ـەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان هەردوولادا دەستپێبکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە گەشتەکان بە شێوەیەکی رێکخراو دەبن و هەفتانە 4 گەشتی ئاسمانی لە نێوان (ئەستەنبوڵ - سلێمانی - ئەستەنبوڵ) ئەنجام دەدرێن.
AM:11:36:19/09/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت