شرۆڤەكارێكی عێراقی بۆ وێستگەنیوز: بە سەدان سەربازی ئەمریكی دەستیان كردووە بەجێهێشتنی خاكی هەرێمی كوردستان


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای كردووە، بە سەدان سەربازی ئەمریكی دەستیان كردووە بەجێهێشتنی خاكى هەرێمی كوردستان.


عەلی ناسر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرەتا هێزەكانی ئەمریكا لە بنكە سەربازییەكانیان لە بەغدا و ناوچەكانی دیكەی عێراق كشانەوە دیارترینیان بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار".

وتيشى، "قۆناغی دووەم و كۆتایی كشانەوەكەیان دەستیپێكردووە و لەئێستادا بە سەدان سەربازی ئەمریكی هەرێمی كوردستان بەجێدەهێڵن بە تایبەتی لە بنكەكانیان لە هەولێر".

روونیشیكردەوە، سەرەڕای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كەرەستە سەربازییەكانیشیان هەڵوەشاندووەتەوە و لەگەڵ خۆیان دەیبەن وەك سیستەمی بەرگری پاتریۆت و دەچن لە ئوردن و وڵاتەكانی دیكەی ناوچەكە جێگر دەبن.


PM:09:08:18/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو