خوێندنی باڵا مەرجەکانی وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵی 2026-2027 بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن و خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بڵاوکردەوە و پرۆسەی پێشکەشکردن دەستیپێکرد.
لە گشتاندنێکدا بە ژمارە 15900 کە لە ڕێکەوتی 16ـەی ئەیلوولی 2026 بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی تایبەت کراوە بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەت، لە ڕۆژی دەرچوونی گشتاندنەکەوە پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکاران و قوتابییان دەکات لە کاتی سەردانیکردنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، بە وردی مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن بخوێننەوە بەرلەوەی داواکاری بۆ وەرگرتنیان لە خوێندنی تایبەت پێشکەش بکەن.
PM:10:29:17/09/2026
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت