قوباد تاڵەبانی: ئامانجی منداڵپارێزی ئاشناکردنی کۆمەڵگە بوو بە مافەکانی منداڵان


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کردەوە لە ئاشناکردنی کۆمەڵگە بە مافەکانی منداڵان و دابینکردنی پەروەردەیەکی دروست بۆیان.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی 1991 تەنها چەند مانگێک دوای ڕاپەڕین، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک یەکەم هەنگاو ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی دامەزراند.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە ئاشناکردنی کۆمەڵگە بووە بە مافەکانی منداڵان، تاوەکو لە ڕێگەی پەروەردەیەکی دروستەوە داهاتووی منداڵان و وڵاتەکە گەشتر و باشتر بێت.

لە کۆتاییدا قوباد تاڵەبانی یادی 35 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەی لە تەواوی منداڵانی کوردستان و هەموو ئەو کەسانە پیرۆز کرد کە لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا بە پەروەردەکردنی منداڵان و پێشخستنی ڕێکخراوەکەوە ماندوو بوون.


PM:09:25:17/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو