بە فەرمانی مەسرور بارزانی پلەی 519 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ بەرزکرایەوە
وێستگەنیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی بۆ 519 ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەرکرد، بڕیارەکەش خشتەی 09-01-2026 دەگرێتەوە و لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە رێککەوتی 15-09-2026 بە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان دەرچووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی رێککەوتی 09-09-2026، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، رەزامەندی دراوە لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەو 519 ئەفسەرەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
دەرچوونی فەرمانەکە بەپێی رێکارە یاساییەکان و پاڵپشت بە ماددەی 10 لە یاسای راژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ژمارە 18ی ساڵی 2011) بووە؛ پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەکەش ئەفسەرانی پلەی عەمید تاوەکو ملازم لەخۆدەگرێت، بە جۆرێک لە زنجیرە 1 بە ناوی (عەمید سیروان ساڵح خدر) دەستپێدەکات و بە زنجیرە 519 بە ناوی (ملازم راوچی حەسەن ساڵح) کۆتایی دێت.
هەر لە نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی دیواندا روونکراوەتەوە، بابەتی سووڕانەوەی خزمەت (تدویر) بۆ ئەفسەرانی خاوەن زنجیرەکانی (169، 232، 263) بۆ پلەی داهاتوویان جێگیر کراوە، هەروەها بڕیارەکە راستەوخۆ لە رێککەوتی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
PM:03:40:17/09/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت