وەزیری دارایی هەرێم: بە بیانووی ناڕەوا 500 هەزار کەس کەمکراونەتەوە و کەمترین سوودمان لە بودجە بینیوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بودجەی هەرێمی کوردستان کەمتر لە شایستەی خۆی هەژمار کراوە و بە بیانووی ناڕەوا 500 هەزار کەس لە پشکی هەرێم کەمکراوەتەوە، داواش لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات کۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە میانی لوتکەی ئابووریی سلێمانی کە بەناونیشانی "دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری” بەڕێوەچوو رایگەیاند، زوڵم لە مافەکانی کورد دەکرێت و هەرێمی کوردستان کەمترین سوودی لە بودجەی گشتیی عێراق بینیوە، بە جۆرێک بودجەکە بە کەمتر لە قەبارەی راستەقینەی خۆی حیساب کراوە و بە بیانووی جیاواز و ناڕەواش 500 هەزار کەس لە هەرێم کەمکراونەتەوە.
وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا دەرفەت لەبەردەم عێراقدا هەیە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە داراییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا داوای لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە ئەم زوڵمە لەسەر ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لابەرێت.
سەبارەت بە هەوڵە هونەری و بازرگانییەکان، ئاواتشێخ جەناب ئاشکرای کرد کە لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی دەروازە سنورییەکان و سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام کێشەی ئێستای بازرگانان و کۆمپانیاکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ماوەتەوە و پێویستی بە یەکلاکردنەوە هەیە.
AM:11:55:17/09/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت