ڕێباز حەملان: مووچەی هەرێمی کوردستان مسۆگەرە و هاوشانی بەغدا دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مسۆگەر کراوە و لەمەودوا مانگانە هاوکات لەگەڵ بەغدا دابەش دەکرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مەترسییەکی لەسەر نامێنێت و لەمەودوا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا هاوڕەوت خەرج دەکرێت.
سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، دۆخی دارایی هەرێم و عێراق یەکسان بووەتەوە.
ئەم هاوسەنگییەش بەرهەمی پەیوەندیی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانە کە بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ بڕینەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.
دەشڵێت، سەرەڕای مسۆگەربوونی مووچە، ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە وەرگرتنی تەواوی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق.
PM:05:10:16/09/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت