خوێندنی باڵا: لە ئێستاوە تا 24 کاتژمێری دیکە زانکۆلاین کارا دەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، پرۆسەی وردبینیکردن لە داتا و نمرەکانی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سیستەمی "زانکۆلاین" بە فەرمی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە زانکۆ و پەیمانگەکان کارا بکرێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "پرۆسەی هەڵسەنگاندن و وردبینیکردن لە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی گەیشتووەتە وێستگەی کۆتایی؛ بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ یان سبەی سیستەمی زانکۆلاین کارا دەکرێت تاوەکو دەرچووان بتوانن بەپێی ئارەزوو و کۆنمرەکانیان بەش و کۆلێژەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دیاری بکەن."
هاوکات وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دڵنیایی دایە دەرچووان و کەسوکاریان کە سەرجەم ئامادەکاری و رێکارە پێویستەکان گیراونەتەبەر بۆ ئەوەی زۆرترین رێژەی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکاندا جێگەیان بۆ بکرێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە مافی هیچ قوتابییەک نافەوتێت.
PM:03:16:16/09/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت