نوسینگەی بودجەی کۆنگرێس: 5 مانگی یەکەمی جەنگی ئێران 38 ملیار دۆلاری لەسەر ئەمریکا کەوتووە
وێستگەنیوز-
نوسینگەی بودجەی کۆنگرێس ڕایگەیاند، 5 مانگی یەکەمی جەنگی ئێران 38 ملیار دۆلار لەسەر پنتاگۆن کەوتووە و پڕکردنەوەی کۆگاکانیش 5 ساڵی پێدەچێت.
نوسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا تێچووی دارایی و سەربازیی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لە 5 مانگی یەکەمی جەنگەکەدا بڕی 38 ملیار دۆلار لەسەر وەزارەتی جەنگ کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی مانگانەی ململانێی نێوان هەردوو وڵات لە نێوان 2 بۆ 3 ملیار دۆلاردایە.
بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەکە، جەنگەکە بووەتە هۆی بەتاڵبوون و کەمبوونەوەی بەرچاو لە کۆگاکانی چەکی ئەمریکا، بەتایبەتی مووشەکە بەرگریکارەکان (ئینتەرسێپتەرەکان).
هەروەها جەختکراوەتەوە لەوەی گۆڕین و قەرەبووکردنەوەی ئەو تەقەمەنییانەی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران بەکارهێنراون، پێویستی بە 21.7 ملیار دۆلار هەیە و پرۆسەی بنیاتنانەوەی کۆگای مووشەکە بەرگریکارەکانیش ڕەنگە لانیکەم 5 ساڵی پێبچێت.
PM:09:50:15/09/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت