عەلی زەیدی لە ئەڵمانیا: هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە جەستەی دەوڵەت و شایستەی دارایی خۆی هەیە
وێستگەنیوز -
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە جەستەی دەوڵەت و شایستەی دارایی خۆی هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـەی ئەیلولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەیان دوورە لە پاڵپشتیکردنی هەر سیاستێکی دوژمنکارانە لە ناوچەکەدا.
جەختیشی کردەوە لەوەی بڕیاری جەنگ و ئاشتی و بەکارهێنانی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کار دەکەن بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق و هێزە ئەمنییەکان توانای تەواویان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی وڵات بە باشی، سەرەڕای ئەوەی عێراق زەرەر و زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە بەهۆی ئەو جەنگەی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
لە پرسی نەوت و ئابووریدا، عەلی زەیدی ئاشکرای کرد، ناکرێت عێراق بە بارمتەی تەنها یەک ڕێڕەو بمێنێتەوە لە پرسی هەناردەکردنی نەوتدا، بەڵکو هەوڵ دەدەن بۆ فراوانکردن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکان و هەناردەکردنی نەوت بۆ ئهوروپا لە ڕێگەی تورکیا و سوریاوە، تاوەکو بگەڕێنەوە بۆ ئاستی هەناردەکردنی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
هەروەها جەختی کردەوە عێراق بەرەو سەقامگیری دەچێت، پێشوازی لە هەموو کۆمپانیاکان دەکات و هەوڵ دەدات سوود لە ئەزموون و شارەزایی و تەکنەلۆژیای ئەڵمانیا وەربگرێت.
لە کۆتاییدا سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد، لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدەن سەبارەت بە بەئامانجگرتنی سعودیە و دوای تەواوبوونی، ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.
PM:06:45:15/09/2026
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت