قوباد تاڵەبانی هەوڵەکان پێکهێنانی حکومەت چڕترکراونەتەوە
وێستگەنیوز –
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت چڕترکراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـەی ئەیلولی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە و تیایدا باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکان چڕتر کراونەتەوە و هیوامان خواست لایەنەکان لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و حکومەتێكی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە پێکبهێنن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی عێراق کرد و ڕایگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵ بن بۆ تەواوکاریی کابینەی نوێی حکومەت و پڕکردنەوەی هەموو پۆستەکان.
PM:06:18:15/09/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت