بافڵ تاڵەبانی سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوە
ئەرشیف
وێستگەنیوز –
بڕیارە سبەینێ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئێران بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارە سبەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری وەفدێکی باڵای حزبەکەی بگاتە تاران.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سبەی بافڵ تاڵەبانی لە تاران لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی ئهو وڵاته کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەم سەردانەدا وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی یاوەریی سەرۆکی یەکێتی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە.
PM:09:37:14/09/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت