وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە لەدەستدانی بینایی چاوی نەخۆشێک لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا لەسەر کەیسی نەخۆشێک کە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو لە هەولێر بینینی لەدەستداوە، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
لە نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە لە 2ـی ئەیلوولی 2026 لەلایەن د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستییەوە ئیمزا کراوە، بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پیشەیی.
بەپێی نووسراوەکە، لیژنەکە بەپێی پەڕەوی ژمارە 16ـی ساڵی 2022 دەبێت و بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کارەکانی ئەنجام دەدات، تاوەکو ڕێکاری یاسایی پێویست بگرێتە بەر و ئەنجامەکەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە شاری هەولێر گەنجێک دوای ئەنجامدانی دوو نەشتەرگەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا بینایی چاوێکی لەدەستدا و پزیشکەکەی بە پچڕاندنی تۆڕی چاوی تۆمەتبار کرد.
گەنجەکە ڕایگەیاندووە کێشەکەی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی یەکەم لە 27ـی حوزەیراندا دەستی پێکردووە و دوای سێ ڕۆژ بینایی لەدەستداوە، دواتر و دوای لێدانی چوار دەرزی بێ بەنج، نەشتەرگەریی دووەمی بۆ ئەنجامدراوە کە بەهۆیەوە تۆڕی چاوی پچڕاوە.
PM:06:01:14/09/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت