وەزارەتی دارایی: تەمویلی مووچەی مانگی 8 خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی 8 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، ئاشکراشی دەکات کە لە دوای وەرگرتنی پارەکە بە کاش، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی 831,666,000,000 (831 ملیار و 666 ملیۆن) دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی دارایی روونیکردەوە، هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120,000,000,000 (120 ملیار) دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلەکە بڕیوە. هەروەها بڕی 6,030,166,545 (6 ملیار و 30 ملیۆن و 166 هەزار و 545) دیناری لە پارەکە نەناردووە کە تایبەت بووە بە شایستەی دارایی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بە شێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت".
PM:12:48:14/09/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت