وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ وێستگەنیوز: نزیكەی هەزار قوتابخانەمان پێكهاتوون لە قوڕ و كەرەڤانە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكرای كردووە هەزار قوتابخانەیان هەیە كە پێكهاتوون لە قوڕ و كەرەڤانە و پێویستیان بە 10 هەزار قوتابخانەیە.
كەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ژمارەی قوتابخانەكانی عێراق 40 هەزار قوتابخانەیە بەڵام بەشمان ناكات و پێویستمان بە دروستكردنی 10 هەزار قوتابخانەی دیكەیە تاوەكو قەرەباڵغی قوتابخانەكان چارەسەربكەین.
وتيشى، تائێستا نزیكەی 200 قوتابخانەمان پێكهاتوونە لە قوڕ و 800 یان پێكهاتوون لە كەرەڤانە لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و زیقار.
باسی لەوەشكرد، زۆرترین ئەو ناوچانەی ژمارەی دانیشتوانیان زۆرە و پێویستیان بە دروستكردنی قوتابخانەی نوێیە پارێزگاكانی بەغدا و موسڵ و بەسرە و زیقارە.
PM:11:18:13/09/2026
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت