بافڵ تاڵەبانی لەسەر هێرشەکانی سەر سعودیە پەیامێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز –

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر شانشینی عەرەبیی سعودیە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و ناوچەکە دەکات.


ئەمڕۆ شەممە 12ـەی ئەیلولی 2026، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشانە و هەر کردەوەیەکی توندوتیژی دەکەین کە ژیانی هاوڵاتییان بخاتە مەترسییەوە، سەروەریی نیشتمانی پێشێل بکات و ببێتە هۆی ناسەقامگیری پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەیییەکان.

لە پەیامەکەدا هاتووە: لە لەم قۆناغە چاره‌نووسسازەدا دانبەخۆداگرتن ڕێگا ڕاستەکەیە، تۆمەتبارکردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژەن بۆ هەستیاریی دۆخەکە، بەڵام بەردەوامبوونی گرژییەکان مەترسیی ئەوەی هەیە ناوچەکە بەرەو پێکدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نەکراو ببات.

سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە، دەبێت لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێت و هێورکردنەوەی دۆخەکە بکریتە پێشینە ئاسایشی ڕاستەقینە لە ڕێگەی هێزەوە بەدی نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی مامەڵەی شەفاف و پابەندبوونێکی هاوبەشەوە دەبێت بۆ سەروەریی نیشتمانی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی جەختی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەواوی ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئاسانکاری و پشتیوانیکردن لە هر هەوڵێکی ئاشتییانە کە ئامانجی گێڕانەوەی سەقامگیری و مسۆگەرکردنی ئاشتی درێژخایەن بێت لە عیراق و ناوچەکەدا.


PM:04:21:12/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت