عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
وێستگەنیوز-
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمیش زانیاری لەسەر هۆکار و ناسنامەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـەی ئەیلوولی 2026، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، عومرەکارێکی کورد بەناوی مهاباد عثمان كارسول تەمەن سەروو 55 ساڵ، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ژنە عومرەکارە خەڵکی شاری هەولێرە و بۆ ئەنجامدانی فەریزەی عومرە لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی عەرەبستانی سعودییەی کردبوو، تەندروستیی باش بووە، بەڵام لەناکاودا لە ژوورەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.
سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنەکەی، ئاشکرای کرد کە بڕیارە هەر لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمە یەکەم حاڵەتی کۆچی دوایی عومرەکارانی کوردە لە وەرزی عومرەی ئەمساڵدا.
PM:06:05:10/09/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت