بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە وڵاتەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ڕووسیا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق ماڵئاوایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
لای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی سوپاسی پشتیوانی و پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئێلبروس کۆتراشێڤی کرد وەک دۆستێکی نزیکی گەلی کورد و یەکێتی و ڕایگەیاند: بۆ هەمیشە ڕۆڵ و خزمەتەکانت لەبیر ناکەین، کە فاکتەرێکی بەهێز بوون بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و ڕووسیا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا کرایەوە.
PM:05:33:10/09/2026
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت