لە سلێمانی کرێکارێک دوای کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی 14ـی باڵەخانەیەک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
کرێکارێکی خەڵکی مەخموور لە کاتی کارکردندا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لە نهۆمی 14ـەی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و دوای مانەوەی بۆ ماوەی ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
دوێنێ چوارشەممە 10ـەی ئەیلولی 2026، کرێکارێک بە ناوی نازم مەزهەر فەرحان، لەدایکبووی ساڵی 1994 و بە ڕەگەز عەرەب لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتە خوارەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو کرێکارە دانیشتووی قەزای مەخموورە، لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی 14ـەوە کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.
هەرچەندە دەستبەجێ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانی لەدەستدا.
PM:05:21:10/09/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت