وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر مووچەی مانگی هەشتی هەرێم کرد
وێستگەنیوز-
رێکارە ئیداری و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رەزامەندیی فەرمی لەسەر ناردنی تەمویلەکە درا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026، زیرەک زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە وەزیری دارایی فیدراڵ واژۆی لەسەر نووسراوی فەرمیی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشیکردەوە کە بەشی دارایی فیدراڵ دەستی بە تەواوکردنی تەواوی رێوشوێنە پێویستەکانی پرۆسەی تەمویلکردنەکە کردووە، و بەپێی خشتە و رێکارە کارپێکراوەکانیش، لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی داهاتوودا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی خراونەتەڕوو، لەگەڵ گەیشتنی تەمویلەکە لە بەغداوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەست پێبکات.
PM:02:39:10/09/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت