کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی و نەوەی نوێ: پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە و بەربەستکاران بەرپرس دەبن
وێستگەنیوز –
ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لووتکە لەنێوان ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەچوو، تێیدا دۆخی هەرێم و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلولی 2026، کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، هەردوولا ئامادەیییان دەربڕیوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، بە جۆرێک لەلایەن خەڵکی هەرێم، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەسەند بێت و چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی هەولێر و بەغدا پێبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە لەوەی پێکنەهێنانی حکومەت ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە، بۆیە هەر لایەنێک ببێتە بەربەست، بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بە هاووڵاتییان و هەر پێشهاتێک کە لە داهاتوودا ڕووبدات.
لە کۆتاییدا جەختکراوەتەوە، بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی، هەموو ڕێگەیەکی چارەسەر دەگرنە بەر و دەرگای گفتوگۆشیان بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو واقیعە نوێیەی هاتووەتە ئاراوە.
PM:05:24:09/09/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت