ژنێک لە کەلار بە فیشەک گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەشی دەڵێن خۆی کوشتووە


وێستگەنیوز-

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە قەزای کەلار گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە، بەوتەی کەسوکارەکەشی خۆی کوشتووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلولی 2026، عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارەوە تەرمی ژنێک کە لەدایکبووی ساڵی 1970 هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت، ئەو ژنە خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەسەر ڕووداوەکەش، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و هێزەکانی پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە.


PM:04:38:09/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت