بڕیارێکی نوێ لەبارەی نۆرەی بەنزینی 750 دیناری دەرچوو


وێستگەنیوز –

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بڕیارێکی نوێی لەبارەی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری دەرکرد و ڕایگەیاند، نۆرەگرتن تەنها یەک کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دابەشکردن ڕێگەی پێدەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلولی 2026، قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستی پێکردووە کە لەبەردەم بەنزینخانەکاندا ڕادەگیرێن بۆ نۆرەی بەنزین.

ڕاشیگەیاندووە: پێش کاتژمێر 5:00ـی بەیانی، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرێک لەبەردەم بەنزینخانەکان قەدەغەیە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

بەپێی بڕیاری نوێی دابەشکردنی بەنزین لە هەڵەبجە و سلێمانی، بەیانیان لە کاتژمێر 6:00 دەست بە دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی 750 دینار دەکرێت و پڕۆسەکە تاوەکو کاتژمێر 12:00ـەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.


PM:04:56:08/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو