کەشناسێک: شەپۆلێکی دیکەی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز –

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد، شەپۆلێکی نوێی و لاوازی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەشێک لە پارێزگاکان و ناوچە دابڕێنراوەکان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: سێیەمین حاڵەتی ناسەقامگیری لاوازی کەشوهەوا بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمجارەیان ناوچەکانی بەشی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینیان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی باکووری هەرێم.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەش کردووە: بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی هەردوو مۆدێلی کەشوهەوای ئەوروپی و کەندی، بەهۆی هاتنی بڕێکی شێی دیاریکراو لە دەریای سوورەوە، ڕۆژی هەینی 11ـەی ئەیلول، پێشبینی دەکرێت بارانی ماوەکورت و هەورە بروسکە ئەم شوێنانە بگرێتەوە: سلێمانی، هەولێر، گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەڕین، کەرکووک، موسڵ، تکریت.

ئەم شەپۆلە وەک حاڵەتێکی ناسەقامگیری کورتخایەن وەسف کراوە کە کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێمی کوردستان دەبێت.


PM:04:20:08/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو