وەزیری ئاوەدانکردنەوە: مووچە ڕێگر بووە لەوەی 1.5 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەر تەرخان بکەین


وێستگەنیوز-

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین زانیاری لەبارەی پڕۆژەی شەمەندەفەر و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، مووچە ڕێگر بووە لەوەی 1.5 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەر تەرخان بکەین.


دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: پڕۆژەی شەمەندەفەر وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە و جێبەجێکردنی بە پێویست دەزانرێت، بەڵام تێچووەکەی بووەتە ڕێگر لەبەردەم دەستپێکردنی.

دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەش کرد: کۆمپانیایەکی وەبەرهێنەر ئامادەیی نیشانداوە بۆ گرتنەئەستۆی 85%ـی تێچووی پڕۆژەکە، بۆ دەستپێکردنی کارەکان، پێویست بووە حکومەتی هەرێم بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەک پشک دابین بکات.

دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت بووە، تا ئێستا نەتوانراوە ئەو بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکرێت.


PM:04:15:07/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت