شرۆڤەكارێكی عێراقی بۆ وێستگەنیوز: هەرێمی كوردستان هاوشێوەی كوردی سوریای بەسەر نایەت
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراق دڵنیایی دەدات، پێگەی هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە عێراق روونادات لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
عەلی ناسر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقى تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "عێراق وڵاتێكی دیموكراسی فیدڕاڵیە و بەپێی دەستوری عێراق زۆر ئاساییە خاوەن هەرێم بێت وەك هەرێمی كوردستان".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆی هەیە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی هەمان چارەنووسی كوردەكانی سوریا ببنەوە، وتی: "تەنانەت لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق پەیوەندی و بارودۆخی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی عێراق وەك خۆی دەمێنێتەوە وهیچ كاریگەرییەكی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق نابێت".
بە وتەی ئەو شرۆڤەكارە سیاسیە، "بە كشانەوەی ئەمریكا بارودۆخی عێراق باشتر دەبێت، چونكە ئەمریكا كۆنتڕۆڵی دۆلاری كردووە لە عێراقدا و دۆسیەی دارایی عێراق بەدەست ئەمریكاوەیە ئەمەش كاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر ئابووری عێراق و كەرتەكانی دیكەی".
PM:08:33:06/09/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت