ئێران هۆشداریی دەداتە کۆریای باشور: هەر دەستوەردانێک بەواتای بەشداریکردنە لە جەنگ
وێستگەنیوز ـ
بەرپرسێکی باڵای ئێران هۆشدارییەکی توند ئاراستەی کۆریای باشور دەکات و دەڵێت، هەر جۆرە دەستوەردانێکی سەربازی لە گەرووی هورمز بە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە جەنگ دژی وڵاتەکەی هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای سیاسی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، تاران هۆشداری توندی داوەتە کۆریای باشور کە نەکەوێتە ژێر کاریگەریی و داواکارییەکانی ئەمریکا و دەستوەردانی سەربازی لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە گەرووی هورمز ئەنجام نەدات، چونکە ئەوە وەک دەستدرێژی بۆ سەر ئێران سەیر دەکرێت.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە: سەرچاوەی سەرەکیی تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری لە گەرووی هورمزدا، دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە بۆ سەر ناوچەکە، هەر هەنگاوێکی کۆریای باشوریش لەو چوارچێوەیەدا، بەواتای تێوەگلانی ڕاستەوخۆ لە جەنگەکە دێت.
لەلایەکی دیکەوە، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆریای باشور ڕایگەیاندووە، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر جێگیرکردنی هێز لە گەرووی هورمز نەدراوە و سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی وردن، بە جۆرێک کە ئەو هەنگاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئامادەباشی بەرگری وڵاتەکەیان لە نیمچە دوورگەی کۆریا دروست نەکات.
PM:11:08:05/09/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت