قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی هەرێم تووشی کەموکورتی سووتەمەنی نەبێت
وێستگەنیوز ـ
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووتەمەنی و بەنزین لەگەڵ بەغداد و خاوەن پاڵاوگەکان لەسەر هێڵن و دەیانەوێت تا زستان پێویستییەکانی خەڵک دابین بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد بەردەوام لە پەیوەندیداین تاوەکو هەرێمی کوردستان لە ڕووی سووتەمەنییەوە هیچ کەموکورتییەکی نەبێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد: هاوکات لەگەڵ خاوەنی بەنزینخانەکان و پاڵاوگەکانیش لەسەر هێڵین، بە ئامانجی ئەوەی پێش گەیشتنی وەرزی زستان، سەرجەم پێویستییەکانی هاووڵاتییان لە ڕووی سووتەمەنییەوە جێبەجێبکرێت و گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، خواست لەسەر سووتەمەنی زیاد دەکات و حکومەتی هەرێمیش هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد و کەرتی تایبەت، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ و نەمانی بەنزین بگرێت.
PM:09:46:05/09/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت