بافڵ تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد
وێستگەنیوز ـ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، بافڵ تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە ڕایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە: بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ڕایشیگەیاندووە، نزا دەکەم خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
PM:08:37:05/09/2026
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت