مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
وێستگەنیوز ـ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە و وەزارەتەکەش چاوەڕێی داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کرد: ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج ناکرێت و دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام ئەم دواکەوتنە هیچ کێشەیەکی دارایی نییە و تەنها پەیوەندی بە کاتەوە هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕێی ئەوەیە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی 8 ڕادەست بکات، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر داهاتەکە ڕادەست نەکرێت، ئەوا مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەوە ڕەوانە دەکرێت.
هاوکات میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کۆتایی دێت، دوای ئەوە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەستپێدەکات.
PM:07:53:05/09/2026
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت