بەهۆی وەرگرتنی دووجار بەنزین لە رۆژێکدا؛ شۆفێرێک لە دەربەندیخان سزادرا


وێستگەنیوز-

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا گرتووە و شۆفێرەکەشیان رووبەڕووی سزای یاسایی کردووەتەوە.


بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی قەزاکە، ئەو شۆفێرە رێنماییەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی پێشێل کردووە و لە ماوەی تەنها 1 رۆژدا، 2 جار پشکی بەنزینی وەرگرتووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە پۆلیسی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە دەستنیشان بکەن و دەستی بەسەردا بگرن، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی سەرپێچییەکە، تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرانبەر شۆفێرەکە جێبەجێ کراون و سزای دارایی دراوە.


PM:06:14:04/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت