هەناردەکردنی 245 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێدەکات


وێستگەنیوز –

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی هەناردەکردنی گەنمی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە تەواو بووە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بڕی 245 هەزار تۆن گەنم هەناردە بکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەیلولی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی گەنمی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکەن، تەواوی ڕێکارە کارگێڕییەکانیان تەواو کردووە و ئامادەکارییەکان کۆتاییان هاتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی هەناردەکردنی گەنمی جووتیاران بۆ دەرەوەی وڵات بە فەرمی دەست پێدەکات، وەک قۆناغی یەکەمیش، بڕی 245,000 تۆن گەنم ڕەوانە دەکرێت.




PM:09:19:03/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت