دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی دەرەوەی وڵات: وەزیری تەندروستی ناوی ئێمەی لە بودجەی 2027 دەرهێناوە


وێستگەنیوز –

دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتییان بەرامبەر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دەڵێن، ماوەی سێ ساڵە ڕووبەڕووی نایاسایی و زوڵم بوونەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلولی 2026، دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات رایانگەیاند، سێ ساڵە زوڵم و نایاسایی بەرامبەریان دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پزیشکانی دەرەوەی وڵات وەزیری تەندروستی تۆمەتبار دەکەن بەوەی بە بڕیارێکی شەخسی ناوی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵاتی لە پڕۆژە پێشنیازکراوی بودجەی ساڵی 2027 دەرهێناوە و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕەوانە نەکردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، نوێنەرانی ئەو پزیشکانە داوا لە سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و سەندیکای پزیشکان دەکەن بێنە سەر خەت و پشتیوانی مافەکانیان بن.

هەروەها داوا دەکەن ڕێگری بکرێت لەو پێشێلکارییە یاساییانەی کە بە وتەی ئەوان وەزیری تەندروستی بە بڕیاری تاکلایەنە بەرامبەریان ئەنجامی دەدات.


PM:09:55:02/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو