به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ئایین به‌هار عه‌لی له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2026، پۆلیسی هه‌ولێر به‌هار عه‌لی، سه‌رۆكی رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ستگیركرد، ئه‌مه‌ش دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی هه‌ولێره‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر، محه‌مه‌د سه‌باح سه‌رۆكی رێكخراوی دێدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكوان رایانگه‌یاند، به‌هۆی سوكایه‌تیكردن به بیروباوه‌ڕی موسڵمانان و برینداركردنی هه‌ست و سۆزی ئایینی، سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر (به‌هار عه‌لی) تۆماركردووه و ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراوه.
ده‌ستگیركردنی ناوبراو به‌پێی مادده‌ی 372 له یاسای سزادانی عێراقی ئه‌نجامدراوه، ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ته به سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تی به ئایین و پیرۆزییه‌كان ده‌كه‌ن یان هه‌وڵی برینداركردنی هه‌ستی باوەڕداران ده‌ده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، به‌هار عه‌لی كه سه‌رۆكی رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆییه، پێشتریش له رێكه‌وتی 13ی تەمووزی 2026، جارێكی دیكه به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركرابوو، ئێستا دۆسیه‌كه‌ی له رێڕه‌وی یاساییدایه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت.
PM:02:41:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت