ئێران به 10 درۆن هێرشی كرده سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (PDKI) رایگه‌یاند، باره‌گا و كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌رووی زنجیره‌یه‌ك هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوونه‌ته‌وه.
حزبه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكه خاكی هه‌رێمی كوردستان و شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه‌كانی حزبی دیموكراتی كردووه‌ته ئامانج، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه له رێگه‌ی 10 درۆنه‌وه ئه‌نجامدراوه.
حزبی دیموكرات جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه خۆشبەختانە هێرشه‌كان هیچ زیانێكی گیانییان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی ماددییان هه‌بووه.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كۆماری ئیسلامی ئێران خاكی هه‌رێمی كوردستان و بنكه‌كانی ئه‌و حزبه بۆردوومان ده‌كات و شوێنی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته ئامانج.
PM:01:38:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت