بڕیارێکی نوێ لەبارەی مەرزی کێلێ درا؛ کاتژمێرەکانی کارکردن درێژ دەکرێنەوە


وێستگەنیوز ـ

قایمقامیەتی قەزای پشدەر بڕیارێکی نوێی لەبارەی کاتژمێرەکانی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، کاتی هاتوچۆ درێژ دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ 1ـی ئەیلولی 2026، قایمقامیەتی قەزای پشدەر بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای ئیداری و گومرگی سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی کێلێیان کردووە و بڕیاردراوە کاتی هاتوچۆی گەشتیاران لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە بۆ 6:00ـی ئێوارە درێژ بکرێتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا کارکردن لە خاڵی سفری مەرزەکە بەردەوامە، تا کاتی تەواوبوونی کارەکان هاتوچۆ تا کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە دەبێت، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکەش کاتەکە دەبێتە 6:00ـی ئێوارە.

قایمقامیەتی پشدەر ئاشکراشی کردووە، لایەنی ئێرانییان ئاگادار کردووەتەوە کە لە ڕۆژی شەممە 5ـی ئەیلولی 2026ـەوە نشینگەی کێلێ ئامادەیە کارەکانی گەشتیاران تا کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە ڕایی بکات و لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆ هەمان مەبەست.


PM:10:09:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو