هاتووچۆی سلێمانی: لە 2025ـەوە بڕیاردراوە هاوردەکردنی ماتۆرسکیل تا4 ساڵی دیکە قەدەغەبکرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل دەرکرد و رایگەیاند کە بڕیاردراوە لە ساڵی 2025ـەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل قەدەغە کراوە.


بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆ، لە ماوەی ئەو 4 ساڵەدا هاوردەکردن تەنها بۆ ئەم لایەنانە رێگەپێدراوە:

کۆمپانیاکانی تایبەت بە خزمەتگوزاریی گەیاندن (دلیڤەری).

دامودەزگا و فەرمانگە حکومییەکان.

پێویستە ماتۆڕسکیلەکان بە فەرمی لە دەروازە سنوورییەکانەوە هێنرابن و مەنەفێست و پەڕاوی فەرمییان هەبێت، لەگەڵ بوونی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین.

بۆ ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە مەرجی تۆمارکردنیان تێدایە، هاتووچۆی سلێمانی ئەم رێکارانەی دیاریکردووە:

پڕۆسەی تۆمارکردن پشتبەست بە قەبارە و "بستۆن"ەکانی ماتۆڕسکیلەکە دەبێت.

خاوەن ماتۆڕسکیلەکان پێویستە پێش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، بچنە بنکەکانی پشکنین بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تەکنیکی.

دوای تەواوبوونی پشکنین، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەکرێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و چێککردنی بەڵگەنامەکان، پاشان دەست بە رێکارە کۆتاییەکانی تۆمارکردن دەکرێت.

ئەم بڕیارەی هاتووچۆی سلێمانی وەک هەنگاوێکە بۆ رێکخستنەوەی هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و سەرپێچییەکان لە سنووری پارێزگاکەدا.


PM:03:26:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو