هەفتەی داهاتوو کاتی هاتووچۆ لە مەرزی کێلێ گۆڕانکاری تێدا دەکرێت


وێستگەنیوز-

پەیامنێری وێستگە نیوز لە رانیە رایگەیاند، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە کاتی کارکردن و هاتووچۆ لە مەرزی سنووری کێلێ درێژ بکرێتەوە، ئەمەش وەک کار ئاسانییەک بۆ جووڵەی زیاتری مەرزەکە.


بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا رۆژانە هاتووچۆ لە مەرزەکە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 1ی دوانیوەڕۆیە، بەڵام بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە کاتەکەی بگۆڕدرێت و تاوەکو کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت.

مەرزی کێلێ یەکێکە لە خاڵە سنوورییە گرنگەکان کە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دووری نێوان هەردوو شارەکە لە رێگەی ئەم مەرزەوە کەمتر لە 30 کیلۆمەترە، ئەمەش وایکردووە ببێتە رێگەیەکی نزیک و پڕ بایەخ.

شایەنی باسە مەرزی کێلێ لە ساڵی 2019دا بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەک مەرزێکی فەرمی ناسێندرا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا جووڵەی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتییانی تێدا بەردەوامە.



PM:02:21:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو